به‌پێی ئەو زانیارییانەی به تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان گه‌یشتووه، ته‌حسین دادڕه‌سی هاووڵاتیی به‌ندكراوی مه‌ریوانی كه زیاتر له نیوه‌ی حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندوه، لە بەر دژایه‌تی و ڕێگەپێنەدانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی مه‌ریوان، له مافە یاساییەکانی وەک مورەخەسی و هه‌روه‌ها ئازادیی مه‌رجدار بێبه‌ش كراوه.
ئه‌م هاووڵاتییه خه‌ڵكی گوندی “سه‌ردۆش”ی مه‌ریوانه كه له ڕێکەوتی ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٦ی هه‌تاویدا له لایه‌ن هێزه ئیتڵاعاتەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی دەستبەسەرگەی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی سنه كراوه. ناوبراو ماوه‌ی ٥ مانگ له ژێر ئه‌شكه‌نجه و گوشارێکی فراواندا و به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده دژ به حکوومەت و هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران‌دا (حدكا)، کەوتە ژێر لێپرسینه‌وەی چڕوپڕەوە، پاشان گواسترایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی مه‌ریوان و له خه‌رمانانی ١٣٩٧دا به دانانی بارمته و بە شێوەی کاتی ئازاد كرا.
ته‌حسین دادڕه‌سی له مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٩٧دا و دوای دادگایی‌کران لە دادگای ئینقلابی مەریواندا سزای ٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا و ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا په‌سه‌ند كرا. ناوبراو له بەرواری ٦ی گه‌ڵاڕێزانی ١٣٩٧دا بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی مه‌ریوان كرا و له بەرواری ١٤ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا به هۆکاری نادیار بۆ به‌ندیخانه‌ی سنه گواستراوەتەوە.
ڕێگەنەدانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات بە ئازادیی مه‌رجداری به‌ندكراوێكی سیاسی
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوە