سه‌كینه په‌روانه هاووڵاتیی كوردی خوراسان، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/05/26/p8322
په‌یمان دەڕئەفشان پارێزه‌ری سه‌كینه په‌روانه، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، ڕایگەیاند که لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران سزای ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی ئه‌ندامێتی له ده‌سته و لایه‌نه سیاسییه‌كان بە سەر ئەو خانمەدا سەپاندووە.
ناوبراو له ئێكاونتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویترەکەی خۆیدا نوسیویەتی کە ئه‌م حوكمه ده‌نێردرێته بەردەم دادگای پێداچوونه‌وه. بە پێی حوكمی دادگا، تۆمه‌تی په‌روانە بریتییە لە ئه‌ندامێتی له گرووپه‌كانی دژ به حکوومەتدا (كۆمه‌ڵه و دیمۆكرات) به ئامانجی دروستکردنی مەترسی لە سەر ئاسایشی وڵات. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه لانیكه‌م پێنج سازمانی سیاسی و سه‌ربه‌خۆ به ناوه‌كانی كۆمه‌ڵه و دیمۆكرات له كوردستاندا چالاكن و ئامادەبوونیان هەیە.
ده‌گوترێ ئه‌م هاووڵاتییە كورده‌ی خه‌ڵكی خوراسان له کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا و دوای سه‌ردانکردنی كۆنسووڵخانەی ئێران له هەولێری پێتەختی هەرێمی كوردستان، داوای گەڕانەوە بۆ ئێرانی كردووه و له ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبه‌نداندا هەر بەم مەبەستە چۆتە سنووری باشماخ، بەڵام یەکسەر له لایه‌ن هێزه ئهمنییهتییهكانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێوینی تاران كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار پێشتر سەبارەت بە دۆخی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه‌ی كورد به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگه‌یاندبوو كه ناوبراو دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان گواستراوەتەوە بۆ به‌شی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ئێوین و له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیشدا به هۆی نووسینی دروشم، لەوێشەوە دیسان گواستراوەتەوە و ئەم جار براوەتە به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و دوای ٤ ڕۆژ مانەوە له ژووری تاكه‌كه‌سیدا گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی «ئه‌مین ئاباد» له شاری ڕه‌ی.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوەیە، خانمی په‌روانه دوای ٢٥ ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی دەروونپزیشكیی ئه‌میناوای شاری ڕه‌ی، سەرلەنوێ گواستراوەتەوە بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك.
بابەتی پەیوەندیدار
-
سه‌كینه په‌روانه، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خوراسان، مانی له خواردن گرت
-
به‌ندكراوی سیاسیی كورد، سه‌كینه په‌روانه، بە شوێنه‌واری لێدانەوە له‌سه‌ر جه‌سته‌ی گواسترایەوە بۆ زیندانی ئێڤین
-
دوو ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤین دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن
-
موژگان كاوسی هێشتا مانگرتنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و سه‌كینه په‌روانه كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا
-
گواستنه‌وه‌ی مۆژگان کاوسی بۆ بەندیخانەی ئێڤین
-
ئازادبوونی چالاکێکی کرێکاری بە دانانی بارمتە