ورمێ؛ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی دەستبەسەرکراو بۆ به‌ندیخانه
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/06/03/p22863
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی شاری شنۆی سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به ناوی حسێن عه‌بدوڵڵازاده، دوای دوو حه‌فته لێپرسینه‌وه له دەستبەسەرگەی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی شاری ورمێ، گواسترایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ.
ئه‌م هاووڵاتییه كورده له ڕێكه‌وتی ١٠ی مانگی گوڵاندا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی شاری شنۆوە ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ و ده‌گواسترێته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌منیه‌تیی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ورمێ، ناوبراو ئێستا لە بەندی ٣-٤ی ئەو زیندانەدایە کە تایبەتە بە تۆمەتبارانی ماده هۆشبه‌رەكان.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ورمێ؛ گواستنەوەی سێ به‌ندكراو بۆ نەخۆشخانە لە بەر ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆڤیدی ١٩
-
ورمێ؛ دۆخی ته‌ندروستیی كامه‌ران ده‌روێشی له پازده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتنیدا مه‌ترسیداره
-
ورمێ؛ مه‌ترسیی له‌سێداره‌دانی به‌په‌له‌ی ئه‌رسه‌لان خودكام به‌ندكراوی سیاسیی كورد
-
ورمێ؛ چاره‌نووسی هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور، به‌ندكراوی سیاسیی مه‌حكووم به سێداره، هێشتا نادیارە
-
ورمێ؛ هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور له سێداره دراوە
-
ورمێ: دەرچوونی حوکمی بڕینی چوار پەنجەی دەست بۆ چوار زیندانی