دۆخی ته‌ندروستیی كامه‌ران ده‌روێشی له پازده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتنیدا مه‌ترسیداره
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/06/07/p22866
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ورمێ به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند كامه‌ران ده‌روێشی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، کە له ڕێكه‌وتی ٣ی مانگی جۆزه‌رداندا به دوورینه‌وه‌ی لێوی ده‌ستی دابووه مانگرتن، ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی دابه‌زینی زه‌خته‌وه له‌سه‌ر خۆی ده‌چێ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی زیندان كراوه، بەڵام سه‌ره‌ڕای داواكاریی پزیشكی نەخۆشخانەی زیندان، ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ڕایگەیاندووە کە لەبەر پشتگوێخستنی داواکارییەکانی لە لایەن به‌رپرسانی زیندانەوە، ئامادە نییە دەرمان وەربگرێت.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیە كورده له ڕێكه‌وتی ٣ی مانگی جۆزه‌رداندا و بە مەبەستی ناڕه‌زایی دەربڕین بەرانبەر بە مانه‌وه له به‌ندی ماده هۆشبه‌ره‌كاندا و هه‌روه‌ها دوورخرانەوە لە بەندی زیندانییه سیاسییه‌كان، به دوورینه‌وه‌ی لێوی ده‌ستی دایه مانگرتن.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، ئەو بەندکراوە سیاسیە لە سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی مانگرتنه‌كه‌یه‌وه بە بڕیاری سەرۆکی زیندانیش بێبەش کراوە لە مافی چاوپێکەوتن و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا و ئێشتایش لە ژووری تاکەکەسیدایە.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له كۆتاییدا وتی، به‌رپرسانی زیندان له‌م ماوه‌یه‌دا بایه‌خیان نه‌داوه به داواكارییه‌كانی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه و هه‌روه‌ها به‌رپرسی زیندانیش حه‌فته‌ی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كه‌یی كردووه، هه‌ڕه‌شه‌ی کردنەوەی دۆسیەی نوێی لێ كردووه.
كامه‌ران ده‌روێشی لە خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا و پاش تێپەڕینی چوار ساڵ بە سەر زیندانیبوونیدا، پشووی كاتی یان مورەخه‌سیی پێ درابوو، بەڵام دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ زیندان به فه‌رمانی سەرۆکی به‌ندیخانه بۆ بەندی تاوانبارانی ماده هۆشبه‌ره‌كان گواستراوه‌ته‌وه. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه پێشتریش له مانگی خاكه‌لێوی ئه‌مساڵ و پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی دەربڕینی ناره‌زایه‌تی بەرانبەر بارودۆخی خۆی له زینداندا، به دوورینه‌وه‌ی لێوی مانی له خواردن گرتبوو.
شایانی باسە کە كامه‌ران ده‌روێشی لە ڕێکەوتی ١٣ی گوڵانی ١٣٩٥ (٢/٥/٢٠١٦)دا له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ ماوه‌ی ٢ مانگ له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌م شارەدا و لە ژێر قورستری ئه‌شكه‌نجەکاندا لێپرسینەوەی لێ کرابوو. ناوبراو لە مانگی گه‌ڵاڕێزانی هه‌مان ساڵدا له لایه‌ن “لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ورمێ”وە به دادوه‌ریی دادوه‌ر “عه‌لی شێخلو”، به تۆمه‌تی هاوكاریکردن لەگه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستاندا (پ‌ك‌ك) سزای ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا.
بابەتی پەیوەندیدار
-
كامه‌ران ده‌روێشی له سێهه‌مین رۆژی مانگرتنیدا گواسترایه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی
-
راپۆرتی تایبەت/ دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ
-
کامڕان دەروێشی لە زیندانی ورمێ لێوی خۆی دوورییەوە و مانگرتنی لە خواردن راگەیاند
-
سیامەک ئەشرەفی و کامران دەروێشی بۆ بەندی گەنجانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕەوانەکران
-
توندوتیژی پاسەوانەکانی بەندیخانەی ورمێ بەرامبەر بە بنەماڵەی کامڕان دەروێشی
-
ناجێگیربوونی دۆخی شاناز سادقیفهڕ له حەفتەمین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یدا