به پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دلێر خوسره‌وی، ژینگەپارێزی كورد كه له ڕێكه‌وتی ٣١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پاردا له لایه‌ن هێزه ئهمنییەكانی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی جۆزه‌ردان (١٠/٦/٢٠٢٠) دوای دانانی بارمته‌ی٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه ئازاد كرا.
ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له ڕێكه‌وتی ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری سنەوە دیسان گواسترایه‌وه بۆ دەستبەسەرگەی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئەو شارە و حه‌فته‌ی ڕابردوو دوای كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان، له‌و دەستبەسەرگە ئەمنییە گواسترابوویه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی گشتیی سنە.
دلێر خوسره‌وی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌وزی كوردستانه كه له ڕێكه‌وتی ١١ی ڕێبه‌دانی ١٣٩٨ی هه‌تاویدا له لایه‌ن هێزه ئهمنییەكانهوه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له گوندی “زەنان”ی سه‌ر به شاری سنه ده‌ستگیر كرا. ناوبراو له ناوه‌ڕاستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتەوە گواسترابوویه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری سنه، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت دیسان گەڕێنرایەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتیی ئیدارەی ئیتڵاعات.
ئه‌م چالاكه ژینگه‌پارێزه پێشتریش له ساڵی ١٣٨٥دا به تۆمه‌تی هاوكاریکردن لەگه‌ڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی كوردستاندا ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو کە دوای چه‌ند مانگێک ئازاد كرا.
سنه؛ دلێر خوسره‌وی به دانانی بارمته ئازاد كرا
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداران‌دا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە