به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی پووشپه‌ڕ، فیروز مووسا‌لو، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه له ڕێكه‌وتی ٣١ی جۆزه‌ردان له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێوە بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره گواسترابوویه‌وه، گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌م شاره. ده‌وترێ ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له شێوه‌ی ڕاگرتنی له‌م ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یه‌دا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌ستی دابووه مانگرتن له خواردن.
ئه‌م هاووڵاتییه كورده‌ی خه‌ڵكی کۆتولی شاری خۆی له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردووه‌وه له لایه‌ن ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپای پاسداره‌نه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوە، ناوبراو له مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوودا دوای پێنج مانگ و بیست ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرابوو.
تۆڕی مافه‌كانی كوردستان له به‌فرانباری ساڵی پاردا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك ڕایگه‌یاندبوو کە ناوبراو چه‌ند ساڵێك ئه‌ندامی یه‌كێك له حیز‌به کوردییەکان بووه و دوای وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، له ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٨دا دوای ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سپای پاسدارن، خۆی ڕادەستی سپای شاری سه‌رده‌شت کردبوو. لە کاتێکدا بەرپرسانی سپای پاسداران بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییەیان وتبوو کە پاش چەند ڕۆژێک لێکۆڵینەوە ئازادی دەکەین، بەڵام پاش خۆڕادەستکردنەوەی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ بەڕێ کراوە و لەوێ بۆ ماوەی چەند مانگ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و ئەشکەنجە دراوە. دەگوترێت کە تۆمەتی “ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردستانی” و “شەڕی چەکداری” لەو هاووڵاتییە کوردە دراوە.
پێشتر ئەندامانی حیزبە کوردییەکان پاش وەرگرتنی “ئەماننامە” لە وەزارەتی ئیتڵاعات و سپای پاسداران دەگەڕانەوە ئێران و دوای چەند رۆژ لێپرسینەوە ئازاد دەکران، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوودا ئەم کەسانە دوای گەڕانەوەیان بۆ ئێران دەستبەجێ دەستبەسەر کراون و بۆ ماوەی چەندین مانگ لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و بە سەختی ئەشکەنجە دراون.
تاوتوێکردنی لێدوانەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی ژمارەیەک لەو کەسانە ئاشکرای دەکات کە مەرجی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ ئازادکردنیان، “ئەندامبوون لە سپای پاسداران و هاوکاریکردنی ناوەندە ئەمنییەکان دژ بە حیزبە کوردستانییەکان” بووە. هەروەها تەنیا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٢٠ کەس لە ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکان پاش گەڕانەوەیان بۆ ئێران دەستبەسەر کراون. ژمارەیەکیان سزایان بەسەردا سەپێندراوە و ژمارەیەکی دیکەشیان تا ئێستا چارەنووسیان روون نییە.
ورمێ؛ فیرووز مووسا‌لو گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ زیندان
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداران‌دا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە