شەوی ڕابردوو لە نێوان بەندکراوانی بەندی ٢-١دا (بەندەکانی ٢-١ و ٤-٣ی پێشوو) بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گرژی و تێکهەڵچوون ڕووی دا و لانیکەم ١١ کەسیان بریندار بوون. دوابەدوای ئەم گرژییە بە دەیان ئەندامی گاردی تایبەتی بەندیخانە ڕژانە نێو ئەو بەندە و پەلاماری بەندکراوانیان دا و لە حاڵێکدا کە دۆخی یەک لە بەندییەکان خراپ بووە، بەڵام بەرپرسان ئامادە نەبوون ڕەوانەی نەخۆشانەی بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٢١ی شەوی ٧ی گەلاوێژ، لە حەوشەی ئەو بەندە و لە نێوان دەیان بەندکراودا کە تۆمەتبارن بە تاوانی قورس و مەترسیدار، گرژی و تێکهەڵچوون ڕووی دا و ماوەیەکی زۆر بە کەرەستەی تیژ یەکتریان بریندار کرد. لەم گرژییەدا لانیکەم ١١ زیندانی بە قورسی بریندار بوون و هێشتا هەر لە نێو بەندەکەدان.
بەپێی زانیارییەکان سەرەڕای ئەوەی پزیشکی نەخۆشخانەی زیندان وتوویەتی ئەگەری بڕینەوەی دەستی یەک لە بەندکراوان لەبەر قورسبوونی برینەکەی هەیە و دەبێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوە بکرێت، بەڵام بەرپرسانی زیندان گەڕاندوویانەتەوە نێو بەندەکە.
نزیکەی ٩٠٠ زیندانی لەو بەندەدا دەژین کە تێکهەڵچوونەکەی تێدا ڕوو داوە، زۆربەی ئەم بەندکراوانە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانیان لەسەرە. چەندین زیندانیی سیاسیش لەم بەندەدان.
ورمێ؛ تێکهەڵچوونی نێوان بەندکراوان برینداربوونی ١١ کەسی لێ کەوتەوە
ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی کورد لە ئێراندا
بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان ئەم ڕاپۆرتە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی...
زیاتر بخوێنەوەڕێگریکردن لە تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمان و بەردەوامیی دۆخی ناجێگیری تەندروستی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی تەندروستیی زەینەب جەلالیان لە زیندانی ناوەندیی یەزددا
زەینەب جەلالیان، کۆنترین و تاکەزیندانیی سیاسیی ژنی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی لە ئێراندا، لە سەروبەندی نۆزدەیەمین ساڵی بەندکراندا هێشتا هەر...
زیاتر بخوێنەوە