بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، ژنێکی زیندانی بە ناوی دنیا پیری کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای دەرکەوتنی نیشانەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لەگەڵ ٣ بەندکراوی دیکە لە ژوورێکی بەندی ژنانی زیندانی ورمێدا قەرەنتینە کرابوو، لەبەر ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان.
ناوبراو لەگەڵ ٣ ژنە زیندانیی دیکەدا بە ناوەکانی موحیبەت مەحموودی، فاتمە میرابی و سیمین سەیدی، دوێنێ بە مەبەستی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان کرابوون، بەڵام لەبەر ئەوەی توانای دابینکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ تاقیکاریی کۆرۆنایان نەبوو، گەڕێنرانەوە بۆ ناو زیندان.
دەوترێت دۆخی ئەم بەندکراوانە ڕوو لە خراپبوونە و لەبەر پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و کەمبوونی پێداویستیی پزیشکیی زیندان، نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستییاندا پەرەی سەندووە.
خاکەلێوەی ئەمساڵ ژنێکی زیندانی بە ناوی فاتمە عەلیزادە، لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێدا لەبەر تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا.