بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، دوابەدوای ڕاگەیاندنی یاسای کەمکردنەوەی سزای زیندانیکردن، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ دوو زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی پەرویز ناسری و ڕەحیم مەحموودیئازەر لە زیندانی ورمێ ئازاد کران.
دەوترێت پێشتر بەشی ئیجرای ئەحکام ڕایگەیاندبوو کە ئەم دوو کەسە سێ مانگیتر ئازاد دەکرێن، بەڵام دوابەدوای ڕاگەیاندنی یاسای نوێی کەمکردنەوەی سزای زیندانیکردن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەردووکیان ئازاد کران.
پەرویز ناسری لە کۆتایی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو و لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا بەرانبەر بە گرانبوونی بەنزین لە ورمێ درستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکان، ڕۆژی ٨ی سەرماوەز گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە تۆمەتی «هاوکاریکردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)» حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا کە دواتر لە دادگای پیاچوونەوەدا تۆمەتەکە گۆڕرا بۆ تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» و حوکمەکەیش بۆ یەک ساڵ کەم کرایەوە.
ڕەحیم مەحموودیئازەر ئەو زیندانییە سیاسییەکەیتر بوو کە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ لە کاتی هێرشەکەی تورکیادا بۆ سەر عەفرین بریندار ببوو و وەک هاووڵاتییەکی سووری برابوویە نەخۆشخانەیەکی شاری حەڵەب، بەڵام دوای ئەوەی ناسنامەی ڕاستەقینەی دەرکەوت، هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران لە نەخۆشخانەکەدا دەستبەسەریان کرد و لە دیمەشق ڕادەستی سپای پاسدارانیان کرد.
ناوبراو دوای ئەوەی گەڕێنرایەوە بۆ ئێران، برایە دەستبەسەرگەیەکی ئیتلاعاتی سپا لە تاراندا و دوای ٣ ڕۆژ گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەکەیان لە ورمێ و ماوەی مانگێک لێپرسینەوەی لێ کرا. ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩٧ لە لقی ٣ی دادگای ئینقلاب ئیسلامیی ورمێدا بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەجەفزادە دادگایی کرا و بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە یەکینەکانی پاراستنی گەلدا»، «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» ١١ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە کە بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی ٥ ساڵی دەبوو جێبەجێ بکرێت. ئەم حوکمە لە خەرمانانی هەمان ساڵ و لە دادگای پیاچوونەوەدا وەک خۆی پەسەند کرایەوە.
حوکمە ٥ ساڵەکەی ناوبراو ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێرانەوە کەوتە بەر بەخشین و لە خاکەلێوەی ئەمساڵەوە حوکمی ٩ مانگ زیندانیکردنەکەی بە تۆمەتی پەڕینەوەی نایاسایی لە سنوورەوە کەوتبووە بواری جێبەجێکردن.
ورمێ؛ دوو زیندانیی سیاسیی کورد ئازاد کران
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوە