بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، میهرەبان کەشاوەرزی، خوێندکار و ئەکتەری شانۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانیکردن ڕەوانەی زیندانی ئێڤینی تاران کرا.
مێهرەبان کەشاوەرز خەڵکی مەریوان و خوێندکاری شانۆیە لە زانکۆی هونەرە جوانەکاندا و پێشتر لە خەرمانانی ١٣٩٤ لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و دوای نزیکەی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
ناوبراو ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلاب ئیسلامیی تاراندا بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەقیسە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» حوکمی یەک ساڵ زیندانیکردنی بە سەردا سەپابوو کە لە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٨ و لە لقی ٥٤ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای تاراندا، کەم کرایەوە بۆ ٣ مانگ و یەک ڕۆژ.
تاران؛ خوێندکارێکی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە