بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی گەلاوێژ نزیکەی ١٤٠ زیندانیی بەندی ژنانی زیندانی ورمێ، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ئاست ڕاگرتنی زیندانییانی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ناو بەندەکەدا و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و نەگواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، مانیان لە خواردن گرت.
دەوترێت ئێستە لانیکەم چوار ژنە زیندانیی تووشبووی کۆرۆنا لە ژوورێکی بەندی ژنان و لە تەنیشت زیندانییەکانیتردا دەژین و هیچ وەڵامێک بە داخوازیی زیندانییەکان بۆ گواستنەوەی ئەو کەسانە بۆ نەخۆشخانەی زیندان بە مەبەستی بەرگرتن بە تووشبوونی زیندانییەکانیتر، نەدراوەتەوە.
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی تووشبوونی لانیکەم ٤ ژنی زیندانیی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێی بڵاو کردبۆوە.
ورمێ؛ مانگرتنی گشتیی ژنانی زیندانی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە کەمتەرخەمیی بەرپرسان لە ئاست بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە بەندەکەیاندا
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە