بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ گەلاوێژ، موزەفەر پیرنیا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ کە کۆتاییەکانی جۆزەردانی ئەمساڵ بە دەستی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە ٢٥ی جۆزەردان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندی «حەکی»ی ناوچەی سیلوانای ورمێ دەستبەسەر کرا و دوای ٣٥ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای ورمێوە گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە.
ناوبراو لە ماوەی لێپرسینەوە لەم دەستبەسەرگە ئەمنییەدا، مۆڵەتی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەی پێ نەدرا و دوای گواسترانەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ بە دەستووری بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی بەندی ١-٢ کرابوو.
«هاوکاریکردنی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد» وەک تۆمەتی ئەم هاووڵاتییە ڕاگەیەنرابوو.
ورمێ؛ ئازادبوونی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی مێحراب عەبدوڵڵازادە، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی
دۆسیەی مێحراب عەبدوڵڵازاده، زیندانیی سیاسیی ٢٦ ساڵانی سزادراو بە لەسێدارەدان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، دوای تانەدان لە بڕیارەکەی دادگای یەکەم بۆ...
زیاتر بخوێنەوە