بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، دوابەدوای گەڕاندنەوەی سالار خەلیل سدێق هەمەدانی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە، ڕۆژی ٣٠ گەلاوێژ ئیبراهیم خەلیل سدێق هەمەدانی، باوکی ناوبراو، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ئاست مانەوەی منداڵەکەیدا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدا مانی لە خواردن گرتبوو. ئیبراهیم و سالار خەلیل سدێق هەمەدانی لە ١٤ی گەلاوێژدا لە زیندانی ورمێوە گواسترابوونەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیبراهیم دوای سێ ڕۆژ گەڕێنرایەوە بەندی ڕاوێژکاریی زیندان، بەڵام منداڵەکەی تا ٣٠ گەلاوێژ لەم دەستبەسەرگە ئەمنییەدا لە ژێر لێپرسینەوەدا مابوویەوە.
. ئیبراهیم خەلیل سدێق هەمەدانی نەخۆشیی دیابێتی هەیە و دەبێ هەموو ڕۆژ سێ ژار ئەنسۆلین لە خۆی بدات، بەپێی بۆچوونی پزیشکە پسپۆڕەکان ناوبراو لەبەر کەمبوونی پێداویستییە پزیشکی و تەندروستییەکانی زیندان، توانای زیندانیبوونی نییە.
ئیبراهیم خهلیل سدێق ههمهدانی لهگهڵ دوو منداڵهكهیدا به ناوهكانی سالار و مریهم (مههسا) خهلیل سدێق ههمهدانی، ٤ی ڕهشهمهی ١٣٩٧ له لایهن هێزه ئهمنییهكانهوه له ورمێ دهستبهسهر كران، ئهم هاووڵاتییانه دوای دوو مانگ لێپرسینهوه له دهستبهسهرگهی ئیدارهی ئیتلاعاتی ورمێوه گواسترانەوە بۆ بهندیخانهی ناوهندیی ئهم شاره. مهریهم خهلیل سدیق ههمهدانی ڕۆژی ٥ی گوڵانی ١٣٩٨ به دانانی بارمتهی ٢٥٠ میلیۆن تمهنی ئازاد كرا.
یەکەمین دانیشتی دادگای ئیبراهیم و سالار خەلیل سدێق هەمەدانی لە حاڵێکدا رۆژی ٢٧ی خەرمانان لە دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ورمێ بەڕێوەچوو کە مافی گرتنی پارێزەریان لێ زەوت کرابوو. دواجار بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێراندا، هەر کام لەم هاووڵاتییانە مەحکووم کران بە ١٥ ساڵ بەندکران، هەروەها بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیش حوکمی ساڵێک بەندکرانی دیکەیان بە سەردا سەپا.
ئەم دوو هاووڵاتییە چەند رۆژ دواتر لە لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی گرتنی وێنە و فیلم لە ناوەندە سەربازییەکان، هەر کامیان بە سێ ساڵ بەندکران مەحکوم کران. هەر یەک لەم دوو بەندکراوە سەرجەم ١٩ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە کە بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئێران، ١٥ ساڵ بەندکران بۆ هەرکامیان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ورمێ؛ کۆتاییهاتنی مانگرتنەکەی ئیبراهیم خەلیل سدیقهەمەدانی دوای گەڕاندنەوەی کوڕەکەی بۆ بەندیخانە
دەستبەسەرکردنی ئاکۆ عەزیزی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ڕەبەت
ئاکۆ عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەر بە سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هەر لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوێکی ژنکوشتن لە مەهاباد؛ کوشتنی شەهلا کەریمیانی بە دەستی هاوسەرەکەی
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی کوشتنی ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە دەستی هاوسەرەکەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کرایەوە. لەم ڕاپۆرتەدا کە لەسەر بنەمای...
زیاتر بخوێنەوە