حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد لە دیوانی باڵای ئێران‌دا هەڵوەشێندرایەوە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/08/27/p22939
لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوو حوكمی ئێعدامی سامان كه‌ریمی، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی لەبەر ناتەواوبوونی دۆسیه‌كه لەلایەن لقی ٢٧ی دیوانی باڵای ئێرانەوە هەڵوەشێندراوەتەوە و ئەم دۆسیەیە ئێستا بۆ پیداچوونه‌وه‌ی دووباره ڕه‌وانه‌ی لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنه كراوه‌تەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سامان كه‌ریمی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٧ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای نزیكه‌ی سێ مانگ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی شه‌هرامفه‌ڕی سپای سنه‌دا، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م شاره كرا.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیه له ڕێكه‌وتی ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنه‌دا به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی دادگایی کرا و له ١٣ی سه‌رماوه‌ز و لە نێو زینداندا حوكمی لەسێدارەدان و ١٣ ساڵ زیندانی پێ ڕاگەیەنرا، لەم دۆسیەدا ناوبرا تۆمه‌تبار بوو بە شۆڕشی چه‌كداری (به‌غی) له ڕێگەی ئه‌ندامبوونەوە له حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران‌دا.
دوای ئەوەی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ناڕازیبوون لەو حوکمەی ڕاگەیاند، دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی لقی ٢٧ی دیوانی باڵای ئێران كرا. لقی ٢٧ی دادگای باڵای ئێران به لەبەرچاوگرتنی بهرگرییەکانی موحەممهدساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری ئه‌م به‌ند كراوه سیاسییه، ناتەواوبوون و نوقسانبوونی دۆسیه‌كەی سەلماندووە و حوكمه‌ی لەسێدارەدانەکەی پووچەڵ کردۆتەوە و بۆ پیاچوونه‌وه‌ی دووباره ڕه‌وانه‌ی دادگای ئینقلابی سنه‌ی كردۆتەوە.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیه له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا و ودوای چه‌ند حه‌فته دووباره گواسترایه‌وه بۆ زیندان.
بابەتی پەیوەندیدار
-
بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی و ئەفشین شێخولئیسلامی تازە کرایەوە
-
حوکمی لەسێدارەدانی به‌ندكراوێكی سیاسی له دیوانی باڵای ئێران په‌سه‌ند كرا
-
سزای لەسێدارەدانی هۆشمه‌ند عه‌لیپوور له دیوانی باڵای ئێران‌دا رەت کرایەوە
-
داواكاریی پارێزه‌رەکەی حیده‌ر قوربانی بۆ دادگاییكردنەوەی دووباره‌ی له دیوانی باڵای ئێران‌دا ڕه‌ت كرایه‌وه
-
بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی درێژ کرایەوە
-
گواستنه‌وه‌ی چوار به‌ندكراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی بەمەبەستی سێدارەدان لە بەندیخانەکانی سنە و ورمێ