لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٤ هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی ڕەزا ڕەمەزانی، ئارەش دارابی، یەحیا سەیدمورادی و ئەفشین سەیدمورادی کە پێشتر لە لایەن هێزەکانی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی سپای کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوون و گواستبرابوونەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٦ی خەرمانان ڕەزا ڕەمەزانی، وەرزشوانی خەڵکی ئیسلامئاوای ڕۆژئاوا، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشانەوە ئازاد کرا. ئەم هاووڵاتییە کوردە ١١ی پووشپەڕ لە لایەن هێزەکانی سەر بە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپاوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» و «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام» دەستبەسەر کرا و ڕۆژی ١ی گەلاوێژ و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکان، لە دەستبەسەرگەی سپای پاسدارانەوە گواسترابوویەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان.
بەپێی ڕاپۆرتێکیتر کە بە دەستمان گەشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانان ٣ لاوی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی دارابی شاری داڵاهۆ بە ناوەکانی ئارەش دارابی، یەحیا سەیدمورادی و ئەفشین سەیدمورادی کە ١٥ی گەلاوێژ لە لایەن هێزەکانی سەر بە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشانەوە ئازاد کران. ئەم کەسانە تۆمەتبار بوون بە پێوەندیگرتن لەگەڵ گرووپە مەزهەبییە سووننییەکاندا.
کرماشان؛ ئازادبوونی ٤ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە
هاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
Read Moreڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
Read Moreبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
Read More