به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، هونه‌رمه‌ندی بەندکراوی كورد په‌یمان میرزازاده دوای ڕەزامەندیی به‌رپرسانی زیندانی ورمێ و قبووڵکردنی داوای ئازادیی مه‌رجدار، ئازاد كرا. ناوبراو زیاتر له ١٩ مانگ له سزا ٢ساڵه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندبوو.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بەرانبەر بە ڕەتکردنەوەی داواکەی بۆ ئازادیی مه‌رجدار، بۆ چه‌ند ڕۆژێك مانی له خواردن گرتبوو.
په‌یمان میرزازاده گۆرانیبێژی خه‌ڵكی «گه‌نگه‌چین»ی ورمێ، ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٧ به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا. ناوبراو دوای ٤ ڕۆژ مانه‌وه له‌م ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یه ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ كرا.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٧دا له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ورمێوه به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگای هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كورده ئۆپۆزیسیۆنهكانەوە، حوکمی قەدەغەکردنی هه‌میشه‌یی ئاوازخوێندن و دوو ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا. حوكمی زیندانه‌كه‌ی به‌پێی یاسای قبووڵکردنی حوکم بۆ یه‌ك ساڵ و ٨ مانگ كه‌م كرایه‌وه.
ئه‌م گۆرانیبێژه كورده له ڕێكه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٨دا له دۆسییهیەكی دیگه‌دا به تۆمه‌تی «سووکایەتیكردن به پیرۆزییه‌كان» له لقی ١١٠ی دادگای گشتیی ورمێ‌دا سزای ٢ سال زیندان و ١٠٠ قامچیی به‌سه‌ردا سه‌پا. حوكمی قامچیلێدانهكهی ڕۆژی ٦ی گه‌لاوێژی ١٣٩٨ له لقی ٤ی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای گشتیی ورمێ‌دا جێبەجێکرا.