لە ڕۆژانی ڕابردوودا لقی دووهەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری سنە بە بیانووی بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی و ئەفشین شێخولئیسلامی، دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەلکی سنەی بۆ یەک مانگیتر تازە کردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەفشین شێخولئیسلامی هێشتا هەر لە ژووری تاکەکەسیدایە و بە درێژایی ئەم ماوەیە تەنیا چەند جارێک توانیویەتی بە کورتی پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بگرێت.
فەرانەک جەمشیدییش بە ڕۆژ بۆ لێپرسینەوە دەبرێتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و شەوان دەگەڕێنرێتەوە بۆ کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت کە بەندی ژنانیش لەوێیە. تۆمەتی «پڕوپاگەندەی دژ بە حکوومەت» و «چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی» دراوەتە پاڵ ئەم چالاکە ژینگەپارێزە.
ئەفشین شێخولئیسلامیی وەتەنی ٧ی پووشپەڕ لە ماڵەکەی خۆیدا لە سنە بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا. ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتریش لە کاتی دەستگیرکردنی بەربڵاو و دەستەجەمعیی چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامانی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللیدا، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ لە سنەدا دەستبەسەر کرا و دوای مانگێک لە ٢٨ی سەرماوەزدا بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. دواتر لە دادگادا بە تۆمەتی «پڕوپاگەندەی دژ بە حکوومەت» لە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٨دا حوکمی ٩١ ڕۆژ زیندانی بۆ بڕایەوە، بەڵام بە حسێبکردنی ماوەی دەستبەسەربوون و هەروەها لەبەر دۆخی نالەباری زیندانەکان لە ئەنجامی کەوتنەوەی پەتای کۆرۆنادا، پاشماوەی حوکمەکەی ئەو و ٤ چالاکی دیکە بەخشرا.
سنە؛ بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی و ئەفشین شێخولئیسلامی تازە کرایەوە
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە