بنهماڵهی هۆشمهند عهلیپوور، بهندكراوی سیاسیی كوردی مهحكووم به ئێعدام، ڕایانگهیاند كه ئهو حوكمه له دیوانی باڵای ئێراندا رەت کراوەتەوە.
به پێی ڕاگهیەندراوێك كه كهمپهینی ڕزگارکردنی ئهم بهندكراوه سیاسییه بڵاوی كردۆتهوه، ئهمڕۆ سێشهممه ٢٥ی خهرمانان، پارێزەرانی هۆشمهند عهلیپوور دوای ئەوەی سهردانی لقی یهكی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنهیان کردووە، ئاگادار کراونەتەوە کە سزای لەسێدارەدانی ئهم بهندكراوه سیاسییه رەت کراوەتەوە و بڕیاره ڕۆژی ٣٠ خهرمانان له لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنە سەرلەنوێ دادگایی بکرێتەوە.
ئهم بهندكراوه سیاسییە کە ئێستا له بهندیخانهی ناوهندیی سنهدایە، مانگی خهزهڵوهری ساڵی ڕابردوو به تۆمهتی «بغی» له ڕێگای ئهندامبوونەوە لە پارتی ئازادیی كوردستاندا (پاك) سزای ئێعدامی بهسهردا سهپابوو.
هؤشمەند عەلیپوور، هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت و موحەممەد ئوستادقادر، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٧دا (/ ٢٠١٨.٠٨.٠٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دەوروبەری شاری سەقز دەستبەسەرکران و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترانەوە. ئینجا پاش ١٠٨ ڕۆژ لێکۆڵینەوە گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی سەقز و دواجار لە مانگی بەفرانباری ساڵی پاردا (مانگی ١٢ی ٢٠٠٨) ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کران.
پارێزەری ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە پێشتر بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندبوو کە دۆسیەی ناوبراوان نێردراوەتە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنە و تۆمەتی “بەغی لەڕێگەی ئەندامبوونەوە لە پارتی ئازادیی کوردستاندا (پاک)” خراوەتە پاڵیان. سزاکەشیان بەپێی مادەی ٢٨٦ی یاسای سزادانی ئیسلامی دەرکراوە.
موحهممهد ئوستاد قادر، هاودۆسیهی ئهم بهندكراوه سیاسییه كه سزای ٥ ساڵ بهندكرانی به سهردا سهپابوو، ماوهیهك دوای قبووڵکردنی داواکەی بۆ ئازادیی مەرجدار، لە زیندانی سنهوە ئازاد كرا.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە مانگی خەرمانانی ساڵی پاردا (مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٨) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، ئاشکرای کردبوو کە هۆشمەند عەلیپوور و موحەممەد ئوستادقادر، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد، لە ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژدا (٢٠١٨.٠٨.٠٣) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ چەندین حەفتە نەیانتوانیوە هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ دەرەوەی بەندیخانەدا بگرن. دانپێدانانە زۆرەملێیەکانی ئەو دوو تۆمەتبارە، ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٧ (٢٠١٨.٠٨.٧) لە تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە، ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە مافی دیاریکردنی پارێزەریان لێ زەوت کرابوو و تەنیا پێوەندییەکی زۆر کورتیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان بگرن.
سنه؛ سزای لەسێدارەدانی هۆشمهند عهلیپوور له دیوانی باڵای ئێراندا رەت کرایەوە
ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی کورد لە ئێراندا
بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان ئەم ڕاپۆرتە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی...
زیاتر بخوێنەوەڕێگریکردن لە تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمان و بەردەوامیی دۆخی ناجێگیری تەندروستی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی تەندروستیی زەینەب جەلالیان لە زیندانی ناوەندیی یەزددا
زەینەب جەلالیان، کۆنترین و تاکەزیندانیی سیاسیی ژنی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی لە ئێراندا، لە سەروبەندی نۆزدەیەمین ساڵی بەندکراندا هێشتا هەر...
زیاتر بخوێنەوە