دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ وەعدیان دا به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانی زیندانییانی سیاسی ومه‌زهه‌بی بکەن، ئه‌م به‌ندكراوانه كه له ڕۆژی ڕابردووه‌وه بەکۆمەڵ مانیان له خواردن گرتبوو، به شێوه‌ی كاتی کۆتای‌یان بە مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو دوابه‌دوای ئەوەی زیندانییانی سیاسی و مەزهەبی لە ئاست بڕانی بەردەوامی ئاو و کارەبا و گیرانی زێرابی ئاودەستەکانی بەندەکەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی، هێزه‌كانی گاردی تایبه‌تی زیندان به هێرشكردنه سه‌ر زیندانییه ناڕازییه‌كان ده‌ستیان دایه شکاندن و شێواندنی كه‌لوپەلەكانیان.
ڕۆژی ڕابردوو زیندانییانی سیاسی و مه‌زهه‌بی کە ژمارەیان ٤٣ کەسە، خواردنی ناو زیندانیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسان چه‌ند جارێك سه‌ردانیان كردن و قه‌ولی ئه‌وه‌یان پێ دان كه به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانیان دەکەن و له ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی داهاتوودا دەیانگوێزنهوه بۆ به‌ندێکی تازە، مانگرتووەکان به شێوه‌ی كاتی کۆتای‌یان بە مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.