موژگان کاوسی، نووسەر و توێژەری بەندکراوی کورد، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەر، دوای ٢٢ ڕۆژ و لەسەر داوا و پێداگریی بنەماڵەکەی و بۆچوونی پزیشکەکان، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی ١١ی خەرمانانەوە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ناڕەزایی بەرانبەر بە ڕەتکردنەوەی داوای پشووی کاتی یان مورەخەسی و هەروەها هەڵاواردنی جینسی لە مۆڵەتی تەلەفۆنکردنی بەندی ژنانی زیندانی ئێڤیندا، مانی لە خواردن گرتبوو. دوای ئەوەی بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستی و تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکەیەوە دوو جار بەپەلە و ئورژانسی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، پێیان ڕاگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر نەشتەرگەریی هێمۆرۆییدی بۆ دەکرێت.
ئەم زیندانییە سیاسییە بە ناردنی پەیامێک کە نوسخەیەکی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وێڕای ڕاگەیاندنی کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکە، وتوویەتی: «بەرخۆدان ژیانە. لە کۆتایی بیست و دووهەمین ڕۆژی مانگرتنەکەمدا لە خواردن (کۆتایی ڕۆژی سێشەممە ١/٧/١٣٩٩) لە حاڵێکدا کە بۆ وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشیی کۆئەندامی هەرس کە مانگرتنەکە بۆتە هۆی ئەو کێشەیە، لە نەخۆشخانەدا خەوێنراوم، کۆتایی بە مانگرتنەکەم دێنم تاکوو وەک پێشتریش وتوومە، بتوانم لە ڕێگەی خەباتکردن لە پێناو کەڵکەڵەکانمدا هەنگاو هەڵبگرم.
ئەم ڕۆژانە دەرفەتێکی باش بوو بۆ ئەوەی بەبێ گۆڕینەوەی هیچ قسەیەک، لە هەر دوو دیوی دیوارە بەرزەکانی زیندانی ئێڤینەوە پێکەوە قسە بکەین؛ دەنگی ناڕەزایەتییەکەمتان بیست، دەنگی بەپەرۆشبوونتانم بیست. سپاسی فراوانتان دەکەم کە هاوڕێم بوون و دڵخوشم بە بەردەوامبوونی.
موژگان کاوسی
٥/٧/٩٩ زیندانی ئێڤین».
موژگان کاوسی، نووسەر و توێژەری کوردی خەڵکی نەوشەهر بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت»، «ورووژاندنی خەڵک بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» و «ئەندامبوون لە گرووپەکانی دژبەری حکوومەتدا» بە گشتی حوکمی ٧٦ مانگ و نیو زیندانی بەسەردا سەپاوە و بەپێی یاسای کۆکردنەوەکەی حوکمەکان، بۆ ٣٦ مانگ لەم ماوەیە لە ٣٠ گوڵانی ئەمساڵەوە توندی زیندان کراوە.
تاران؛ موژگان کاوسی لە زیندانی ئێڤیندا کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی کورد لە ئێراندا
بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان ئەم ڕاپۆرتە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی...
زیاتر بخوێنەوە