به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌حمه‌د سه‌بری، هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی پسوه‌ی پیرانشار، دوای ٣ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كرا.
ئه‌م هاووڵاتییه له ڕێكه‌وتی ١ی پووشپه‌ڕدا به ده‌ستی هێزه‌كانی دەزگا ئیتلاعاتی سپا له په‌سوه‌ی پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م دەزگا ئه‌منییه له ورمێ كرابوو. ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیدا ته‌نها یه‌ك جار مۆڵەتی پێوه‌ندیگرتنی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کەی پێ درابوو، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه مافی دیداری بنه‌ماڵه و هه‌روه‌ها دیاریکردنی پارێزەری لێ زه‌وت كرابوو.
ئه‌م هاووڵاتییه تۆمه‌تبار كراوه به هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردییە‌كان.
ناوبراو پێشتر له ڕه‌شه‌مەی ساڵی پاریشدا به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای سێ حه‌فته به دانانی بارمته‌ی ٢٥٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو.
نه‌غه‌ده؛ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆ زیندان
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداران‌دا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە