به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد لێوی دوورییه‌وه و مانی لە خواردن گرت
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/10/06/p22960
عادڵ موكه‌ڕه‌م، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی ورمێ كه سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو دوای ده‌ستبه‌سه‌ركران له توركیا ڕاده‌ستی ئێران كرابوویه‌وه، به مەبەستی دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بەرانبەر به نادیاربوونی بارودۆخی دوسیەکەی، لێوی دوورییه‌وه و مانی لە خواردن گرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه، پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، وتی: «عادڵ موكه‌ڕه‌م نزیكه‌ی یازده مانگ پێش دوای ئه‌وه‌ی به ده‌ستی ده‌وڵەتی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕادەستی ئێران کرابوویەوە، کەچی هێشتا چاره‌نووسی نادیاره، هەر بۆیە له سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه (ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر) بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بەرانبەر به نادیاربوونی بارودۆخی دوسیەکەی، به دورینه‌وه‌ی لێوی ده‌ستی دایه مانگرتن له خواردن».
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، موكه‌ڕه‌م دوای ده‌ستپێكردنی مانگرتنەکە هاوكات له به‌رانبه‌ر نووسینگه‌ی پاسەوانیی زیندانی ورمێ‌دا دانیشتووە و نارەزایەتی خۆی دەربڕیەوە.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە له درێژه‌دا وتی: «تۆمه‌تی ناوبراو ئه‌ندامبوونە له حیزبی دیمۆكراتی کوردستانی ئێران و بەزاندنی نایاسایی سنوور، بە درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی و بنه‌ماڵه‌کەی بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیه‌كه بێ‌ئاكام بووه».
عادڵ مهكهڕهم له سه‌رماوه‌زی ساڵی پاردا دوای ٣ مانگ مانه‌وه له توركیا و له حاڵێكدا کە داواكاریی په‌نابه‌رییه‌كه‌ی له‌م وڵاته‌دا تۆمار كرابوو، به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی ئێران كرایه‌وه، ناوبراو ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی خووی و زیندانی ئه‌م شاره ڕاگیرا و دوای ئه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا.
بابەتی پەیوەندیدار
-
عادڵ موکەڕەم دوای ئەوەی دیسانەوە مانی لە خواردن گرت، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا
-
کامڕان دەروێشی لە زیندانی ورمێ لێوی خۆی دوورییەوە و مانگرتنی لە خواردن راگەیاند
-
حەسەن ڕەستگاری‌مەجد لە زینداندا مانی لە خواردن گرت
-
ڕاگرتنی كاتیی مانگرتنی به‌ندی زیندانییانی سیاسی و مه‌زهه‌بی
-
مانگرتنی گشتی له به‌ندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی
-
كۆتاییهاتنی مانگرتنی سێ به‌ندكراوی سیاسی و گەڕاندنەوەیان لە ژووری تاكه‌كه‌سییه‌وه بۆ به‌ندی جەوانان