زیندانیی کورد عەلی محەممەدیموقەدەم، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر رێگیری ئیجرای ئەحکامی دادسەرای نیزامیی تاران لە ئازادبوونی، لێوەکانی دوورییەوە و مانی لە خواردن گرت.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای ئەوەی ناوبراو مانگرتنەکەی ئاشکرا کردووە، یەکسەر گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پزیشکیی یاسایی بە فەرمی وتوویەتی دۆخی تەندروستیی عەلی محەممەدیموقەدەم بە جۆرێک نییە بتوانێ لە زینداندا بمێنێتەوە و ناوبراویش تا ئێستا دەیان جار هەوڵی خۆکوشتنی داوە، کەچی هێشتا هەر لە دۆخێکی دژواری نێو بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدایە و تەنانەت مافی وەرگرتنی دەرمان و چارەسەریشی لێ زەوت کراوە.
ئەم بەندکراوە بە هۆی ١٥ مانگ مانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا تووشی نەخۆشیی شیزۆفرینیا بووە و کۆمیسیۆنی پسپۆڕ لە بەشی دەروونپزیشکیی پزیشکیی یاسایی ورمێش ئەم بابەتەی پشتڕاست کردۆتەوە.
عەلی محەممەدیموقەدەم، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، ماستەری زانستە سیاسییەکانی هەیە و لە ئەندامانی ئەرتەشی ئێران بووە کە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات لە بەفرانباری ١٣٨٧ و لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری تاران دەستبەسەریان کرد و دوای ١٥ مانگ مانەوە لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ٣٧ی ئەرتەش و ٢٠٩ی وەزارەتی ئیتلاعاتدا، گواسترایەوە بۆبەندی گشتیی بەندیخانەی ئێڤینی تاران.
ناوبراو دوای دوو ساڵ چاوەڕوانی، لە ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٩دا لە لایەن لقی دووهەمی دادسەرای سەربازیی تارانەوە بە تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگەی سیخوڕیکردنەوە بۆ دەوڵەتەکانی ئامریکا و ئینگلیس، حوکمی ١٨ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی ورمێی بە سەردا سەپا. ناوبراو لەم دادگایەدا مافی دیاریکردنی پارێزەری لێ سەنرابوویەوە. حوکمەکە دوای مانگێک لە لقی ٣١ی دیوانی باڵای ئێراندا وەک خۆی پەسەند کرایەوە و ئەم بەندکراوە لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٨٩دا گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ.
عەلی محەممەدیموقەدەم لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار پشووی کاتی یان مورەخەسیی وەرگرتووە، بەڵام خەرمانانی ساڵی ڕابردوو و لە کاتی مورەخەسیدا، کاتێک کە دەیویست لە ئێران بچێتە دەرەوە لە شاری خووی بە دەستی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا و لەو کاتەوە ئیتر مافی مورەخەسی و تەنانەت وەرگرتنی چارەسەر و دەوا و دەرمانیشی لێ زەوت کراوە.
ورمێ؛ عەلی محەممەدیموقەدەم لێوەکانی دوورییەوە و مانی لە خواردن گرت
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە




