به‌پێی زانیاریه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، عادڵ موكه‌ڕه‌م به‌ندكراوی سیاسیی كورد له به‌رده‌م جێگری دادوەریی سه‌رۆكی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ‌دا و وەک ناڕه‌زایه‌تییەک لە ئاست نادیاربوونی بارودۆخی دوسیەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا. ئەگەرچی به‌رپرسانی زیندان توانیبوویان ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه، به‌ڵام هەندێ شوێنی پێی ڕاستی بە ئاستێکی کەم و ڕووکەش سوتاوە.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه بۆ سێهه‌مین جار له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا به مەبەستی دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی لە بەرانبەر بارودۆخی نادیاری دوسیەکەی و دۆسیەکەیدا مانی له خواردن گرتووە. ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا و سەرەڕای سووتانی پێی، دیسان ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوه.
عادڵ موكه‌ڕه‌م نزیكه‌ی یازده مانگ پێش و دوای ئه‌وه‌ی به ده‌ستی ده‌وڵەتی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، ڕادەستی ئێران کرابوویەوە، کەچی هێشتا دوسیەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە، هەر بۆیە ١٣ی ڕەزبەر بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بەرانبەر به نادیاربوونی بارودۆخی دوسیەکەی، به دوورینه‌وه‌ی لێوی مانی له خواردن گرت و پاش تێپەڕینی ٣ ڕۆژ و بەپێی بەڵێنی بەرپرسان و دادوەری چاودێری بەندیخانە سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکانی، بە شێوەی کاتی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو.
تۆمه‌تی ناوبراو ئه‌ندامبوونە له حیزبی دیمۆكراتی کوردستانی ئێران‌دا و بەزاندنی نایاسایی سنوور، بەڵام بە درێژایی ئه‌م ماوه‌یه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی و بنه‌ماڵه‌کەی بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیه‌كەی بێ‌ئاكام بووه.
عادڵ مهكهڕهم له سه‌رماوه‌زی ساڵی پاردا دوای ٣ مانگ مانه‌وه له توركیا و له حاڵێكدا کە داواكاریی په‌نابه‌رییه‌كه‌ی له‌م وڵاته‌دا تۆمار كرابوو، به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی ئێران كرایه‌وه، ناوبراو ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی خووی و زیندانی ئه‌م شاره ڕاگیرا و دوای ئه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا.
ورمێ؛ عادڵ موكه‌ڕه‌م به‌ندكراوی سیاسیی کورد، ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوە