بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی موختار ئیبراهیمی دوای ٣٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، گواسترایەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی ئەم شارە.
ئەم هاووڵاتییە ١ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا و گواسترابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. دەوترێت تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە توندڕەوە ئایینییەکان»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە.
ورمێ؛ هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو گواسترایەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندان

ناڕەزایەتیی خەیروڵڵا حەقجوویان، چالاکی مەدەنیی یارسان، دژ بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ڕەزا ڕەساییدا
خەیروڵڵا حەقجوویان، چالاکی مەدەنیی یارسان و زیندانیی سیاسیی پێشوو، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ناڕەزایەتیی خۆی لە ئاست دۆسیەسازی، ڕەوتی نادادپەروەرانەی دادگاییکردن و دەرکردنی سزای...
زیاتر بخوێنەوەکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە مەریوان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر (١٨ی ئۆکتۆبەر) کۆڵبەرێکی ٣٤ ساڵان بە ناوی فەرید وەتەنی ڕەسوول لە ناوچەی سنووریی «دەرەوەران»ی شاری مەریوانی پارێزگای کوردستان کەوتە...
زیاتر بخوێنەوەتەوحید دەروێش، زیندانیی سیاسیی کورد، لە زیندانی تەورێز هەوڵی خۆکوشتنی دا
لە ڕۆژانی ڕابردوودا تەوحید دەروێش، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تەورێز لە ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا (سێپتامبری ٢٠٢٢) دەستبەسەر کرا و تۆمەتی «موحارەبە»ی...
زیاتر بخوێنەوە