سامان حسه‌ینی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا له زیندانی ورمێوه بۆ زیندانی ئه‌رده‌بیل دوور خراوه‌ته‌وه، له به‌ندی نیزامییانی ئه‌م زیندانه لە دۆخێکی دژواردا‌یە و مافی پشووی كاتی یان مورەخەسی و هەروەها ئازادیی مه‌رجداری لێ زەوت کراوە. بەشی ئیجرای ئەحكامی زیندان پێی وتووە کە ١٩ مانگ زیندانی پێش دوورخستنەوه‌كه‌ی بۆ حیساب ناكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه كه ڕۆژی٢٨ی به‌فرانباری ١٣٩٧ لە کاتی تێپەڕاندنی سه‌ربازیدا لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به تۆمه‌تی هاوكاریکردنی حیزبی دیمۆكراتی کوردستانی ئێران له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یەکی ئه‌منییه‌تیدا له ژێر لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و فیزیكیدا بووه.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان له سه‌رده‌شت، ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی دەزگای ئیتلاعاتی سپا له ورمێ كراوه و ماوه‌یه‌كیش له‌م ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یە له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بووه و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندی نیزامییانی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ. ناوبراو ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن لقی یه‌كی دادسه‌رای نیزامیی ورمێوه به تۆمه‌تی هاوكاریکردنی حیزبی دیمۆكراتی کوردستانی ئێران، حوکمی دوو ساڵ زیندانی و دوورخسته‌وه بۆ زیندانی ئه‌رده‌بیلی بەسەردا سەپا. ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كرایەوە و له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا سەرەتا له به‌ندی نیزامییانەوە بۆ به‌ندی سیاسی و دواتریش بۆ به‌ندی جوانان گواسترایه‌وه.
دوای دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه بۆ ئه‌رده‌بیل، بەشی ئیجرای ئه‌حكام پێی ڕاگه‌یاندوه كه ١٩ مانگ زیندانییه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی سپای پاسداران و زیندانی ورمێی بۆ حسێب ناكرێ و حوکمەکەی له كاتی گواستنه‌وه بۆ زیندانی ئه‌رده‌بیلەوە دەست …
ڕاپۆرتێك له سه‌ر بارودۆخی سامان حسه‌ینی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی ئه‌رده‌بیل
دەستبەسەرکردنی ئاکۆ عەزیزی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ڕەبەت
ئاکۆ عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەر بە سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هەر لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوێکی ژنکوشتن لە مەهاباد؛ کوشتنی شەهلا کەریمیانی بە دەستی هاوسەرەکەی
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی کوشتنی ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە دەستی هاوسەرەکەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کرایەوە. لەم ڕاپۆرتەدا کە لەسەر بنەمای...
زیاتر بخوێنەوە