بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گەڵاڕێزا،ن دلێر نەسری، هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی سنە، دوای بانگهێشتکردن بۆ لقی ٤ی ئیجرای ئەحکامی دادسەرای سنە دەستبەسەر کراوە و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ بەندکران، ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کراوە.
ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی «تەنگیسەر»ی سنە، سەرەتای ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٢ حەفتە لە دەستبەسەرگەی ئەمنییەتیی شەهرامفەڕ لێپرسینەوەی لێ کرا. ناوبراو دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوەکان بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر «سەعیدی» بە تۆمەتی «هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستاندا» و «بەزاندنی نایاسایی سنوور»، بە گشتی حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە. دوای ئەوەی تانەی لە حوکمەکە دا، دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای پیاچوونەوە کرا و حوکمی یەک ساڵ زیندانەکەی تۆمەتی بەزاندنی نایاسایی سنوور گۆڕدرا بۆ غەرامە و یەک ساڵ زیندانەکەیتر وەک خۆی پەسەند کرایەوە.
سنە؛ دلێر نەسری بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوەبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی...
زیاتر بخوێنەوە