سێ چالاکی کۆمەڵایەتی و هونەرمەند بە دانانی بارمتە ئازاد کران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/11/10/p9428
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە، لوقمان پیرخزرانیان، ندا پیرخزرانیان و ئێلوار قولیوەند کە هەرسێکیان ڕۆژی ١٥ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران.
دەوترێت ئەم کەسانە لە ماوەی ٣٤ ڕۆژ دەستبەسەربووندا لە بەندێکی ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین‌دا بوون و مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەیان لێ زەوت کرابوو.
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕەزبەر هێزه ئه‌منییه‌كان چوونەتە سه‌ر ماڵی لوقمان پیرخزرانیان، پەیکەرساز و زیندانیی سیاسیی پێشوو و دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌یان، ندا پیرخزرانیانی کچیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو. لوقمان پیرخزرانیانی باوكی ئه‌م چالاكه كۆمهڵایهتییهش کە له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی منداڵه‌كه‌یدا ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیبوو، لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کرا.
هاوکات ئەندیشە سەدری، دەرچووی لقی هونەر و ئێلوار قولیوەند، چالاکی کۆمەڵایەتیش لە تاران دەستبەسەر کرابوون. ئەندیشە سەدریش ئەمڕۆ لە زیندانی ژنانی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بابەتی پەیوەندیدار
-
سێ هونەرمەند و چالاکی کۆمەڵایەتی هێشتا هەر لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەرن
-
تاران: ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی
-
گواستنەوەی سەکینە پەروانە لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ شوێنێکی نادیار
-
سومەییە کارگەر هێشتا هەر لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین دەستبەسەرە
-
موژگان کاوسی لە زیندانی ئێڤین‌دا کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
-
موژگان كاوسی هێشتا مانگرتنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و سه‌كینه په‌روانه كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا