به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی گه‌ڵاڕێزان، ڕۆسته‌م ئه‌ركیا به‌ندكراوی سیاسیی كورد حه‌فته‌ی ڕابردوو دوای تووشبوونی به نه‌خۆشیی كۆرۆنا ڕەوانەی بەندی قەرەنتینە کرابوو، لەبەر ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی بە شێوەی ئورژانسی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان کراوه. پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی زیندان حه‌فته‌ی ڕابردوو داوای گواستنەوە ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی زیندان کردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی یه‌زد هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە هه‌ڵنه‌گرت.
ڕوسته‌م ئه‌ركیا، هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی ماكۆ، له ڕێكه‌وتی ١١ی به‌فرانباری ١٣٨٥ له تاران لە لایەن هێزه ئەمنییەكان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و گواسترایه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی بەشی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری ورمێ. ناوبراو بۆ دانپێدانانی زۆرە ملی، نزیكه‌ی سێ مانگ له ژێر ئه‌شكه‌نجه و گوشاری قورس‌دا بوو. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه دوای ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌كان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێوه گواسترایەوه بۆ به‌ندیخانه‌ی ماكۆ.
له ڕێكه‌وتی ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٣٨٦دا لقی یه‌كی دادگای شۆرشی ئیسلامیی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر «نه‌ورۆزی»، بە تۆمه‌تی «موحارەبه» له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوونەوە له پارتی ژیانی ئازادی كوردستاندا (پژاک) سزای لەسێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاند. دوای تانەلێدان، دۆسیه‌کەی نێردرایه بەردەم دیوانی باڵای ئێڕان و ئه‌و حوكمه‌کە هەڵوەشایەوە. دواتر دۆسیه‌كه نێردرایه بەردەم دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ورمێ و له ڕێكه‌وتی ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٣٨٨دا ئەم دادگایە به تۆمه‌تی موحارەبه ( شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا) سزای ١٠ ساڵ به‌ندكران و دوورخستنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی یه‌زدی بەسه‌ریدا سه‌پاند.
دوای ده‌رچوونی حوكمی ده ساڵ به‌ندكران بۆ ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه، داواکاری گشتیی ورمێ ناڕه‌زایه‌تیی خۆی لەم حوکمە ڕاگەیاند و داوای پێداچوونه‌وه‌ی كرد. هەر بۆیە له ڕێكه‌وتی ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٨٨، لقی ١٠ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا حوكمی ڕۆسته‌م ئهركیای له ده ساڵەوە گۆڕی بۆ بیست ساڵ به‌ندكران و دوورخسته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی یه‌زد و له مانگی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩دا دوور خرایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی یه‌زد.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه كورده له ڕێكه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٠ به هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای جیاكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی سیاسیی یه‌زددا مانی لەخواردن گرت. ماگرتنهكه دوای شه‌ش ڕۆژ به ڕازیبوونی كاربه‌ده‌ستان بە جیاكردنه‌وه‌ی به‌ندكراوه سیاسییه‌كان له به‌ندكراوانی ئاسایی كۆتایی پێ هات. ڕۆسته‌م ئه‌ركیا دوای ١٢ ساڵ به‌ندكران ته‌نیا یه‌ك جار مافی هاتنه‌ده‌روه‌ی كاتی یان مورەخەسیی پێ دراوه.