به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی گه‌ڵاڕێزان گاردی تایبه‌تی به‌ندیخانه هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندی لاوانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ و ده‌ستیان دایه پشكنینی به‌نده‌کە. له كاتی پشكنیندا به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به قه‌ساس (لەسێدارەدان) به ناوی سادق مه‌له‌كی کە بڕێک ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری «شیشه»ی پێ بووه، له ترسی ئەوەی دۆسیه‌ی تازەی بۆ دروست نەکەنەوە، مادە هۆشبەرەکەی قووت داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌م باره‌وه به تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «دوای ئاگاداربوونه‌وه‌ی به‌رپرسان له‌م بابەتە، ناوبراو ڕه‌وانه‌ی قه‌ره‌نتینه كراوە و سه‌ره‌ڕای ناله‌باربوونی بارودۆخی ته‌ندروستیی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌رپرسانی به‌ندیخانه ئامادە نەبوون بیگوێزنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، دواجار دوێنێ کە بڕیار دراوە بنێردرێتە نەخۆشخانە، له كاتی گواستنه‌وه‌دا گیانی له ده‌ست داوە.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، ئەگەر ئه‌م به‌ندكراوه له ڕۆژانی ڕابردوودا بگواسترایه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و مه‌عیده‌یان بشۆردایه، بێگومان گیانی لەدەست نەدەدا.
نه‌بوونی ئیمكاناتی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی زیندانه‌كانی ئێران و بەرگرتنی به‌رپرسانی به‌ندیخانه به گواستنه‌وه‌ی زیندانییانی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه لە ڕیزی هۆکارەکانی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ن كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری پزیشكیی تایبه‌ت له نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زینداندا هەیە.