چوار به‌ندكراوی سیاسیی كورد به ناوه‌كانی عه‌لی محه‌ممه‌دی موقه‌ده‌م، كه‌یوان ڕه‌شۆزاده، كامران قاسمی و ئومید سه‌عیدی له ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ و سه‌كینه په‌روانه له به‌ندیخانه‌ی قۆچان، هێشتا مافی پێوه‌ندیگرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان پێ نه‌دراوه و له مانگرتندان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، سه‌كینه په‌روانه، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه ڕۆژی ١٨ی گه‌ڵاڕێزان له هه‌شته‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یدا لێوەکانی خۆی دووریبوویەوە، ڕۆژی ڕابردوو له لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌وه به توندی كه‌وته به‌ر ئەشکەنجە و لێدان. دەوترێت لە ئاکامی بەردەوامکردنی مانگرتنەکە و هەروەها ئەشکەنجە و لێدانی بەرپرساندا، بارودوخی جه‌سته‌یی و ته‌ندروستیی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ناجێگیرە و لە دۆخێکی خراپدایە.
سه‌كینه په‌روانه له ڕێكه‌وتی ١٠ی گه‌ڵاڕێزاندا به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له بەرانبەر ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی دووباره‌یدا بۆ به‌ندیخانه‌ی ئیسفه‌هان مانی لە خواردن گرت و هه‌روه‌ها به دوورینه‌وه‌ی لێوه‌كانی داوای کردووە بەدواداچوون بۆ شکاتەکانی بکرێت لەمەڕ ئەو ئەشکەنجانەی لە کۆتایی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاوای شاری ڕەی ڕووبەڕووی کراوەتەوە.
عەلی محەممەدی‌موقەدەم، زیندانییه‌كی سیاسیی دیكه‌ی کورد کە لە ڕۆژی ١٤ی گەڵاڕێزانەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست نەگواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە مانی لە خواردن گرتووە، بە فەرمانی بەرپرسانی زیندانی ورمێ ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە. دابیننەکردنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆتە هۆی تەشەنەسەندنی نیگه‌رانییه‌كان لە ئاست بارودۆخی ته‌ندروستیی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییەدا.
هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی کەیوان ڕەشۆزادە، کامران قاسمی و ئومید سەعیدی، له ڕێكه‌وتی ٢٠ی گه‌ڵاڕێزانەوە وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دۆخی نادیاری دوسییەکەیان، زەخت و گوشاری نووسینگەی تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعات و جێبەجێنەکردنی یاسای جیاکردنەوەی تۆمەتبارەکان لە بەندی لاوانی زیندانی ناوەندیی ورمێ‌دا، مانگرتنی وشک لە خواردنیان دەست پێ کردووە.
مانگرتنەکەی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییانه له حاڵێكدایه كه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بارودۆخی زیندانه جۆرواجۆره‌كان له ئێران‌دا جێگای نیگه‌رانییه و به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕێكخراوی زیندانه‌كان و دەزگای دادوەری، نه‌دانی مۆڵه‌تی پشووی كاتی یان مورەخەسی به به‌ندكراوه سیاسییه نه‌خۆشه‌كان، دیارنەکەوتنی درێژخایەنی چاره‌نووسی هاووڵاتییانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و دوورخستنه‌وه نایاساییه‌كانی به‌ندكراوان له زیندانێكه‌وه بۆ زیندانێكی دیكه، هێشتا هەر بەردەوامە و درێژه‌ی هه‌یه.