بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، شهوی ڕابردوو ٢٧ی گهڵاڕێزان سێ بهندكراوی سیاسیی كورد به ناوهكانی كهیوان ڕهشۆزاده، كامران قاسمی و ئومید سهعیدی كه له ٢٠ی گهڵاڕێزانەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست یەکلایینەکردنەوە دۆسییەکەیان و هەروەها زەخت و گوشاری نووسینگەی تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعات و جێبەجێنەکردنی یاسای جیاکردنەوەی تۆمەتبارەکان لە بەندی لاوانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، مانگرتنی وشکیان دەست پێ كردبوو، لهسهر بهڵێنی بهرپرسان كۆتاییان به مانگرتنهكهیان هێنا.
دوابهدوای كۆتاییهاتنی مانگرتنەکە، ئهم سێ بهندكراوه سیاسییه به فهرمانی بهرپرسانی زیندان گواسترانهوه بۆ بهندی جەوانان. ئهم بهندكراوانه له دووههمین ڕۆژی مانگرتنی وشكدا ڕەوانەی ژووری تاكهكهسی کرابوون.
ئەم سێ زیندانییە پێشتر و لە ٣ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ چوار زیندانیی سیاسیی دیکەی بەندی جەوانان، بە مەبەستی ڕازیکردنی بەرپرسان بە قبووڵکردنی داواکارییەکەیان بۆ تەرخانکردنی ژوورێکی تایبەت و جیا لە زیندانییەکانیتری بەندی جەوانان، مانیان گرتبوو. ڕۆژێک دوای دەسپێکردنی مانگرتنەکە، بەرپرسان پاڵیان بە کۆمەڵێک لە زیندانییانی ئاساییەوە نابوو لەگەڵ زیندانییە سیاسییە مانگرتووەکاندا بەشەڕ بێن و ئەمەش ببووە هۆی تێکهەڵچوون لە نێوان ئەم زیندانییانەدا. دابەدوای ئەم تێکهەڵچوونە و بە فەرمانی «ئەمیر سوهرابی»، سەرۆکی زیندان، کەیوان ڕەشۆزادە، کامران قاسمی و کامەران دەروێشی بە کەلەبچە و پێبەندەوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.
کەیوان ڕەشۆزادە، کامران قاسمی و ئومید سەعیدی لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکەدا بە ناوەکانی نائیب حاجیپوور و عەبدولعەزیز محەممەدپوور، ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و ئینجا گواسترابوونەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. ئەم هاووڵاتییانە دوای مانگێک لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندی جەوانان زیندانی ناوەندیی ورمێ کران. نائیب حاجیپوور ئێستا لە بەندی ١-٢ و عەبدولعەزیز محەممەدپووریش لە بەندی ٣دایە.
ورمێ؛ كۆتاییهاتنی مانگرتنی سێ بهندكراوی سیاسی و گەڕاندنەوەیان لە ژووری تاكهكهسییهوه بۆ بهندی جەوانان
دەستبەسەرکردنی ئاکۆ عەزیزی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ڕەبەت
ئاکۆ عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەر بە سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هەر لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوێکی ژنکوشتن لە مەهاباد؛ کوشتنی شەهلا کەریمیانی بە دەستی هاوسەرەکەی
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی کوشتنی ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە دەستی هاوسەرەکەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کرایەوە. لەم ڕاپۆرتەدا کە لەسەر بنەمای...
زیاتر بخوێنەوە