به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی گه‌ڵاڕێزان، گاردی تایبه‌تی زیندانی ورمێ چوونەتە نێو به‌ندی زیندانییانی سیاسییەوە و دوای پشكنین و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کۆمەڵێك كه‌لوپه‌لی شه‌خسیی زیندانییەکان، سەرجەم زیندانییه سیاسیی و مەزهەبییەکانیان، كه ژماره‌یان ٥١ كه‌س بووە، گواستۆتەوە بۆ به‌ندێکی هەرەپارێزراو و ئه‌منیی نوێی زیندان بە ناوی نووستنگەی ١٠ی هیدایه‌ت.
ئه‌م به‌نده نوێیه بریتییه له پێنج ژوور و له هه‌ر ژوورێكدا شه‌ش قەرەوێڵەی سێ قات هه‌یه، هه‌روه‌ها ١٥ کامێرا و جیهازی پارازیت له هه‌موو ژوور، توالێت، حه‌مام، ئاشپه‌زخانه و ههواخۆرییەکانی ئه‌م به‌نده‌دا دانراوه.
لە حاڵێکدا کەرەستەی بڵاوکردنەوەی پارازیت له‌م به‌نده‌دا دانراوە کە سه‌دان جار پسپۆڕان هۆشدارییان داوه كه پارازیت دەبێتە هۆی تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشیی شێرپەنجە.
ورمێ؛ په‌نجاو یه‌ك زیندانیی سیاسی و مەزهەبی بۆ به‌ندێكی هەرەپارێزراو نوێ زیندان گواسترانەوە
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداران‌دا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە