به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد عه‌بدولعه‌زیز موحه‌ممه‌دپوور، له لایه‌ن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێوه به تۆمه‌تی «تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی» له ڕێگای ئه‌ندامبوونه‌وه له حیزبی كۆمه‌ڵه‌دا، سزای پێنج ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
كۆبوونه‌وه‌ی دادگای ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ڕۆژی ٣ی سه‌رماوه‌ز هاوكات له‌گه‌ڵ چوار به‌ندكراوی سیاسیی دیكه‌دا به ناوه‌كانی مه‌سعوود (نائیب) حاجی‌پوور، كامه‌ران قاسمی، كه‌یوان ڕه‌شۆزاده و ئومید سه‌عیدی له لقی ٢ی دادگای شۆڕشدا به‌ڕێوه چوو، ئه‌م حوكمه له ڕۆژانی ڕابردوودا له زیندان بە فەرمی پێیان ڕاگه‌یه‌نراوه.
پێشتر تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك ڕایگه‌یاندبوو كه كامه‌ران قاسمی، كه‌یوان ڕه‌شۆزاده و ئومید سه‌عیدی هه‌ركام سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێك و مه‌سعوود (نائیب) حاجی‌پووریش، سزای ٥ ساڵ به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوە.
ئه‌م پێنج هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی ورمێ له ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی پاردا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر کران و دواتر گواسترانه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ.
ئەم هاووڵاتییانە دوای مانگێک لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندی لاوانی زیندانی ناوەندیی ورمێ کران. نائیب حاجی‌پوور ئێستا لە بەندی ١-٢ و عەبدولعەزیز موحەممەدپووریش لە بەندی ٣دایە..