به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دوو زیندانیی خه‌ڵكی ماكۆ به ناوه‌كانی سدیق شهمس و محه‌ممه‌د دره‌فشی دوای شه‌ش ساڵ هێنان و بردن، له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوه به تۆمه‌تی «موحارەبه» له ڕێگه‌ی دزیكردنی چه‌كدارانه‌وە، سزای لەسێدارهدانیان له به‌رچاوی خه‌ڵكیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ئه‌م زیندانییانه له‌سەر ئەم بابەتە به تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «كۆبوونه‌وه‌ی دادگای ئه‌م دوو زیندانییه له ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌ڵاڕێزاندا له لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر عه‌لی شێخلۆ و به ئاماده بوونی پارێزه‌رە دانراوەکەیان به‌ڕێوه چووه. به‌ڵام دادگای یهكێکیتر له تۆمه‌تبارانی ئه‌م دۆسیه‌یە به ناوی فەرزەندە شهمس (برای سدیق شهمس) لەبەر تووشبوونی پارێزه‌ره دانراوه‌كه‌ی ناوبراو به ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوا خرا بۆ كاتێكی دیكه».
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، نووسینگه‌ی لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ ئیجازه‌ی به پارێزه‌ری داواکراوی ئه‌م زیندانییانه نەداوە له كۆبوونه‌وه‌کەی دادگادا ئامادە بێت و دادگاکە به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ری دانراو یزن ته‌سخیری به‌ڕێوه چووه. له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه‌دا ئه‌مه سێهه‌مین جاره كه سدیق شهمس و محه‌ممه‌د ده‌ره‌فشی به تۆمه‌ی «موحارەبه» له ڕێگه‌ی دزیكردنی چه‌كدارانه‌وە و به‌پێی ماده‌كانی ٢٧٩، ٢٨١، ٢٨٢، ٢٨٣، ٢٨٤و٢٨٥ به ئێعدام له به‌رچاوی خەڵک، به مەرجی ڕزیبوونی شۆرای دابینکردنی ئاسایش، مه‌حكوم دەكرێن.
سدیق شهمس، فه‌رزه‌نده شهمس و محه‌ممه‌د دره‌فشی له ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٣ له لایه‌ن هێزه‌كانی پولیسی ئاگاهیی ماكۆوه ده‌ستبه‌سه‌ر کران و دوای مانگ و نیوێك لێپرسینه‌وه گواسترانه‌وه بۆ زیندانی ئه‌م شاره. ئه‌م سێ زیندانییه له‌گه‌ڵ هاودۆسیەیهكی دیكه‌یان به ناوی شه‌هرووز مەرویی میلان له به‌هاری ١٣٩٦ به بێ مافی پارێزه‌ری داواکراوی خۆیان له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی خۆیه‌وه به تۆمه‌تی «موحاروبه» سزای ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئه‌م زیندانییانه له به‌هاری ١٣٩٧ له لقی ٣١ی دادگای باڵای ئێران‌دا كه‌م كرایه‌وه و نێردرایه لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ. له هاوینی ١٩٧دا سدیق شهمس، فه‌رزه‌نده شهمس و محه‌ممه‌د دره‌فشی له لایه‌ن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێوه دووباره سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا و شه‌هروز مرۆیی میلانیش سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه له گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا جارێكی‌تر له لایه‌ن لقی ٣١ی دادگای باڵای ئێرانه‌وه هەڵوەشێنرایهوه و نێردرایه‌وه بۆ هەمان ئەو دادگایەی كه حوكمه‌كه‌ی ده‌ركردووه و دیسان له‌وێشدا په‌سه‌ند كرایه‌وه.
ئه‌م زیندانییانه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌ی دادگایكردنیان له زیندانی ماكۆوه گواسترانه‌وه بۆ زیندانی ورمێ.
ورمێ؛ سزای لەسێداره‌دان له پێش چاوی خەڵکدا بۆ دو زیندانی به تۆمه‌تی موحارەبه
هاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
Read Moreڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
Read Moreبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
Read More