به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به ناوی عه‌زیز نه‌سیری، به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی له زیندانی ورمێ ئازاد كرا.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٣ی خه‌رمانان له ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و دوای ٢٦ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێ ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرا بوو. تۆمه‌تی ناوبراو هاوكاریكردن كۆمه‌ڵه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرابوو.