هاووڵاتییه‌ك به دانانی بارمته ئازاد كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2021/01/06/p23032
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار (05/01/2021) هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به ناوی سیاوه‌ش جه‌وان، به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌ن له زیندانی ئه‌م شاره ئازاد كرا.
ناوبراو لە رێكه‌وتی ١٠ی ڕه‌زبه‌ر (01/10/2020) له‌گه‌ڵ دوو هاووڵاتیی دیكه‌دا به ناوه‌كانی فه‌رشاد فه‌تاحی و بێهزاد ته‌ڵایی به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له گرووپه سه‌له‌فییه‌كاندا لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. ئه‌م هاووڵاتییه دوای ١٧ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترابوویه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ئەم شارە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به دانانی بارمته ئازاد کرا
-
شاكر بێهروز زیندانی سیاسیی كورد دووهەمین سزای ئێعدامی بە سەردا سەپا
-
هادی ڕۆسته‌می هێشتا له قه‌ره‌نتینه‌ی زینداندا ڕاگیراوه
-
زیندانیه‌كی سیاسی مانی له خواردن گرت
-
١٤ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی کۆتای‌یان بە مانگرتنی وشکی خۆیان لە خواردن هێنا
-
ئازادبوونی زیندانییه‌كی سیاسی به دانانی بارمته