به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، خه‌بات مه‌فاخێری ئه‌ندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان ، دوای ١٣٣ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران به دانانی بارمته ئازاد كرا.
بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی ئه‌م چالاكوانه ژینگه پارێزه له سه‌ره‌تاكانی به‌فرانباردا بۆ پێنجه‌مین جار درێژ كرابوویەوە.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٦ی خه‌رماناندا لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌وزی كوردستاندا لێیان داوە و سووکایەتییان پێ کردبوو و دوای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بە سەر ژماره‌یه‌ك کەلوپەلی شه‌خسی و مۆبایلی ئەندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌شیدا گرتووە.