به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سامان حسه‌ینی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، سه‌ره‌ڕای ته‌واو بوونی سزای دوو ساڵ به‌ندكران، به هۆی پێشێلكردنی مافی ئازاد كردنی له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه هێشتا له زیندان ئازاد نه‌كراوه. به‌رپرسانی به‌شی ئیجرای ئه‌حكام زیندان پێییان وتووه كه ١٩ مانگ زیندانی پێش دوورخستنه‌وه‌كه‌ی بۆ زیندانی ئه‌رده‌بیل بۆ حیساب ناكرێ و ماوه‌ی زیندانی كردنی ناوبراو له كاتێكه‌وه كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ئه‌رده‌بێل حیساب ده‌كه‌ن.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه كه ڕۆژی٢٨ی به‌فرانباری ١٣٩٧(١٨ی ژانویه‌ی ٢٠١٨)، لە کاتی تێپەڕاندنی سه‌ربازیدا لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به تۆمه‌تی هاوكاریکردنی حیزبی دیمۆكراتی کوردستانی ئێران له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یەکی ئه‌منییه‌تیدا له ژێر لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و فیزیكیدا بووه.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان له سه‌رده‌شت، ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی دەزگای ئیتلاعاتی سپا له ورمێ كراوه و ماوه‌یه‌كیش له‌م ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یە له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بووه و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندی نیزامییانی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له مانگی گوڵانی ١٣٩٩(١٧ی مه‌ی.٢٠٢٠)، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادسه‌رای نیزامی ورمێوه به تۆمه‌تی هاوكاریكردن حیزبی دیمۆكراتی کوردستانی ئێران، حوکمی دوو ساڵ زیندانی و دوورخسته‌وه بۆ زیندانی ئه‌رده‌بیلی بەسەردا سەپا. ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كرایەوە و له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا سەرەتا له به‌ندی نیزامییانەوە بۆ به‌ندی سیاسی و دواتریش بۆ به‌ندی جوانان گواسترایه‌وه.
سزای ٢ ساڵ زیندانی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه نزیكه‌ی سێ مانگ و نیو له‌وه پێش ته‌واو بووه، به‌ڵام به‌شی ئیجرای ئه‌حكام زیندان پێی وتووه له ١٩ مانگ زیندانی كه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی سپا و زیندانی ورمێ‌دا بووه بۆ حیساب ناكرێ.