به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌میر پاتوولی،‌ زیندانیی سیاسیی كورد کە له‌ ڕووداوی هەڵاتنی زیندانییاندا لە زیندانی سه‌قز هەڵاتبوو، دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ گواستراوه‌ته‌وه‌‌ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.

ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ له‌ پاییزی ١٣٩٤(٢٠١٥)، له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سەر ‌كرابوو و دوای دوو مانگ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ پادگانی ئه‌لمێهدیی ورمێ ڕه‌وانه‌ی زیندانی بۆكان كرابوو. ناوبراو دوای چه‌ند مانگ گوێزرایه‌وه‌ بۆ زیندانی سه‌قز و له‌ ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵدا به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ “یەکینەکانی پاراستنی گەل”دا له‌ لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی سه‌قزه‌وه‌ سزای ١١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.

ئه‌میر پاوولی له‌ ڕێكه‌وتی ٨ی خاكه‌لێوه‌(٢٧ی مارس)ی ئه‌مساڵدا له‌ کاتی سه‌رهه‌ڵدانی‌ زیندانی سه‌قزدا توانیبووی له‌ زیندان هه‌ڵبێت، به‌ڵام له‌ ڕێكه‌وتی ١١ی گه‌ڵاڕێزاندا (١ی ئاگۆست)، دووباره‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارنەوە دەستبەسەرکرا.

سپاوه‌ له‌ بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌ ئه‌منییه‌ له‌ شاری ورمێ كرا. ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١١ی ڕێبه‌ندان (٣٠ی ژانویه‌)، دوای ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌كان گواسترایه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ.