مانگرتنی بەکۆمەڵی زیندانییان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر جێبەجێنەکردنی یاسای کەمکردنەوەی سزای زینداندا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2021/02/21/p23068
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە چەند کاتژمێر لەمەوپێش ٦ زیندانی بە ناوەکانی مەحموود گەواهی، مەرعان عەبدمحەممەدپوور، ئورهان کەنعانی، محەممەد حەنیفی، یووسف جەلالی و داریووش بەیگزادە کە لەسەر کۆمەڵە تۆمەتێکی ناسیاسی حوکمی زیندان و غەرامەیان بۆ دەرچووە، بە کۆمەڵ مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانییانە بە ئاماژەدان بە ڕاگەیاندنی گەڵاڵەی یاسایی کەمکردنەوەی سزای زیندان، داوای ئازادکردنی خۆیان لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا دەکەن.
ئەم زیندانییانە کە هەموویان لە بەندی یەک و دووی زینداندان، بۆ ڕاگەیاندنی ڕەسمیی مانگرتنەکەیان لە بەردەم بەشی پاسەوانیی زینداندا کۆ بوونەتەوە.
دەوترێت دووان لەوان، محەممەد گەواهی و ئورهان کەنعانی، حوکمی ٦ ساڵ زیندانەکەی خۆیان تەواو کردووە، بەڵام لەبەر دەستکورتی و نەدانی بڕی غەرامە دیاریکراوەکە، هەر لە زینداندا ماونەتەوە. هەروەها ٤ زیندانییەکەی تریش زیاتر لە نیوەی حوکمەکەی خۆیان تێپەڕاندووە.
ئیسماعیلی، وتەبێژی دەزگای دادوەری، پووشپەڕی ئەمساڵ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، دوای ڕاگەیاندنی یاساکە و ئاماژەکردن بەوەی کە بێچەندوچوون دەبێ جێبەجێ بکرێت، بە میدیا دەوڵەتییەکانی وتبوو: “ئەم یاسایە کە لە زۆربەی تاوانەکاندا ڕێژەی سزاکانی کەم کردۆتەوە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی زیندانییان و ڕامان گەیاندووە کە دەبێ زۆر خێرا پیاچوونەوە بە دۆسیەی هەموو ئەو زیندانییانەدا بکرێت کە ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە و دەستبەجێ لە زیندان ئازاد بکرێن.”
بابەتی پەیوەندیدار
-
ئهسرین محهممهدی با دانانی بارمته ئازاد كرا
-
زیندانیهكی سیاسی مانی له خواردن گرت
-
ئازادبوونی زیندانییەکی سیاسیی کوردی ئێراق دوای ١٥ ساڵ زیندان
-
گواستنهوهی دوو چالاكی كورد له دهستبهسهرگهی دهزگای ئیتلاعاتی سپاوه بۆ زیندان
-
ئازادبوونی ژنە زیندانییەکی سیاسی دوای ٣ ساڵ و نیو زیندان
-
گواستنهوهی هادی ڕوستهمی، بهندكراوی مهحكووم بهبڕینهوهی ئهندامی لهش، بۆ شوێنێكی نادیار