به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه (٢٤ی فێبریه)، محه‌ممه‌د (عیسمه‌ت) سه‌له‌حشوور، زیندانیی سیاسیی كورد، دوای سێ ساڵ بەندبوون له‌زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ، ئازاد كرا. ناوبراو له مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا بۆ یه‌كه‌مین جار مۆڵه‌تی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی بۆ چه‌ند ڕۆژ پێ درابوو و چوار مانگ پێش ته‌واوبوونی حوکمهكهی به ڕەزامەندیی شۆرای پۆلێنبەندیی زیندان، پشووی کۆتا قۆناغی حوکمی پێ درا و ئازاد کرا.
ئه‌م زیندانییه سیاسییه له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦ (١ی مارسی ٢٠١٨)، له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه له گوندی «فهلەکان»ی سه‌ر به مێرگهوەڕی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای مانگێك لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌م شاره كرا.
ناوبراو دوای چه‌ند مانگ له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامبی ورمێوه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران‌دا و بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت، به گشتی حوکمی ٧ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م حوكمه به پێی یاسای كۆكردنەوهی حوكمه‌كان و دوای ڕاگه‌یاندنی یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكان، بوو به‌سێ ساڵ و چوار مانگ.