به پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی كاتی فه‌رزاد سامانی و ساكار عه‌ینی، دوو چالاكی كوردی خه‌ڵكی مه‌هاباد كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباری (٩ی ژانویه) ئه‌مساڵدا هاوكات له گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كورد له تاران ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، بۆ سێهه‌مین جار درێژ كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له مه‌هاباد له وتووێژێكدا له گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له‌م باره‌وه وتی:” ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه (١٣ی مارس)، لقی ٣ی لێپرسینه‌وه‌ی دادسه‌رای گشتی و شۆڕشی مه‌هاباد بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونی فه‌رزاد سامانی و ساكار عه‌ینی كه هێشتا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ‌دا ڕاگیراون بۆ سێهه‌مین جار درێژی كرده‌وه.”
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، له‌م دوو مانگی ڕابردووه‌دا فه‌رزاد سامانی و ساكار عه‌ینی بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره ملێ و هاوكاری كردن له گه‌ڵ لێکورەکانی ئێتلاعاتی سپا له ژێر گۆشاردا بوون و درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیشیان هه‌ر بۆ درێژه‌دان به‌و گوشارانه‌یه.
ئه‌م سه‌رچاوه، هه‌روه‌ها باسی له گواستنه‌وه‌ی سۆهه‌یب بادروج، خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراو، له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ بۆ زیندانی مه‌هاباد كرد. له ڕۆژانی ڕابردوودا سۆهه‌یب بادروج دوای دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون به دانانی بارمته‌ی ٣ میلیارد تمه‌نی له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپاوه بۆ زیندانی مه‌هاباد گواسترایه‌وه.
له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبارەوە (٩ی ژانویه) شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد دەستی پێ کرد کە لەم شەپۆلەدا زیاتر له‌١٠٠ كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، تاكوو ئێستا لانیکه‌م ٤٧ كه‌س له چالاکانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌دانانی بارمته ئازاد كراون و لانیكه‌م ٤٠ چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی تر هێشتا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاره‌كانی ورمێ، سنه‌و مه‌ریوان ڕاگیراون.