تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٤ی خاكه‌لێوه‌ (٢٤ی مارس)، تامارا سنوور، هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی توركییه‌ كه‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو دوای چه‌ند مانگ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێدا‌ گواسترابوویەوه‌‌ بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره‌، ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌. 

تامارا سنوور، پاییزی ساڵی ڕابردوو له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی سنووری ورمێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراو ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی دەزگای ئیتلاعاتی سپا له‌ پادگانی ئه‌لمێهدی كرابوو. تۆمه‌تی ناوبراو ئه‌ندامبوون له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (پ ك ك) راگه‌یندراوه‌.