وه‌حید نه‌بیزاده، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، دوای دوازده ساڵ زیندان ئازاد كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2021/04/05/p23092
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه کە دوێنێ ١٥ی خاكه‌لێوه(٤ی ئاوریل)، به‌ندكراوی سیاسیی كورد وه‌حید نه‌بیزاده، دوای دوازده ساڵ زیندان و پاش ڕەزامەندیی شۆرای پۆلێنبه‌ندیی زیندانی زه‌نجان لەگه‌ڵ داواكاریی ئازادیی مه‌رجداردا بۆ حوکمەکەی، له‌زیندان ئازاد كراوە.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ماوه‌ی ئه‌و دوازده ساڵه‌دا مافی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی كاتیی لێ زه‌وت كرابوو.
وه‌حید نه‌بیزاده، خه‌ڵكی گوندی ”گوڵئادهم”ی سه‌ڵماسه كه له ساڵی ١٣٧٨ (٢٠٠٨)، له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ماوه‌ی ٢٤ مانگ له ژێر لێپرسینه‌وه‌و زه‌خت و گوشاردا بوو. ناوبراو دواتر ره‌وانه‌ی زیندانی سه‌ڵماس كرا‌و و دوای چه‌ند مانگ له لایه‌ن دادگای شۆڕشی خۆیه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر نه‌ورۆزی، به‌تۆمه‌تی ”موحارەبه”له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوونەوە له پارتی ژیانی ئازادی كوردستاندا (په‌ژاك)، سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌م حوكمه دوای پێشکەشکردنی داوای پیاچوونەوە، له دیوانی باڵای ئێران‌دا كه‌م كرایهوهبۆ ٢٥ ساڵ زیندان و دوور خستنه‌وه بۆ زیندانی زه‌نجان.
بابەتی پەیوەندیدار
-
لە زەنجان زیندانییەک لە سێدارە درا
-
كوژرانی دوو هاووڵاتیی كورد به ته‌قه‌ی هێزه چەکدارەکانی ئێران
-
شارام كازمیان مۆڵه‌تی كاتیی هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌زیندانی پێ درا
-
نۆهه‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی به‌ندكراوێك
-
حوسێن كه‌مانگه‌ر سزای پانزده ساڵ به‌ندكرانی بەسەردا سەپا
-
عومه‌ر فه‌قێپوور دوای ٢٠ ساڵ به‌ندكران ئازاد كرا