وینه: موستەفا سەبزی دوای ئازادبوون لە زیندان

دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، ٦ زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی مستەفا سەبزی، ئەکبەر ڕەشیدی، ئەسڵان شیری، فەرشاد تەمرزادە، ڕزگار یووسف وەلی و ڕەحیم حەسەن مەلایی دوای ڕاگەیاندنی لێبوردنەکەی کۆمیسیۆنی لێبوردن و بەخشینی دەزگای داد ئازاد کران.
لە نێو ئەم زیندانییانەدا مستەفا سەبزی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و ئەکبەر ڕەشیدی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپێکی مەزهەبیدا حوکمی ١٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپابوو، بەڵام لەسەر دۆسیەی ٤ زیندانییەکەی تر هیچ زانیارییەکی ورد بەردەست نەکەوتووە.

پێشتریش عومەر فەقێپوور، زیندانیی سیاسیی کورد، دوای ٢٢ ساڵ زیندان و لەگەڵ ڕاگەیاندنی لێبوردنەکەی دەزگای دادوەریدا لە زیندانی ورمێ ئازاد کرابوو.