کۆتاییهاتنی مانگرتنی سێ زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2021/05/30/p23115
موژگان کاووسی، سەکینە پەروانە و باسام مورادی، سێ زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زیندانەکانی تاران، مەشهەد و کامێران مانیان لە خواردن گرتبوو، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردان (٢٥ی مەی) موژگان کاووسی، نووسەر و توێژەری زیندانیی کورد، دوای ١٠ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنە سنووردارەکەی خۆی هێناوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵاندا و بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست هەڵسوکەوتی بەرپرسانی زیندان و دەزگای دادوەری لە بەرانبەر زیندانییاندا دەستی دابووە مانگرتنی سنووردار.
زیندانییە سیاسییە کوردەکەی تر، سەکینە پەروانە، کە لە ڕۆژی ١ی جۆزەردانەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بەردەوامبوونی گلدانەوەی لە زیندانی مەشهەد و بێبەشکردنی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی مانی لە خواردن گرتبوو، دوای ٤ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. دەوترێت بەرپرسی بەشی پاراستنی زیندانی مەشهەد هەڕەشەی لەم زیندانییە کردووە ئەگەر بێت و واز لە مانگرتنەکەی نەهێنێ ئەوا ڕووبەڕووی دۆسیەسازیی دووبارە و گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونپزیشکی دەبێتەوە.
هەروەها زیندانیی سیاسی باسام مورادی شەوی هەینیی ڕابردوو دوای گوازرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێکەوتی ٤ی جۆزەرداندا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بێبەشکران لە مافە سەرەتاییەکان و ڕەچاونەکردنی یاسای جیاکردنەوەی تۆمەتکاران مانی لە خواردن گرتبوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
موژگان كاووسی و سهكینه پهروانه له زیندانهكانی ئێوین و مهشههد مانیان له خواردن گرت
-
تاران؛ موژگان كاوسی هێشتا مانگرتنهكهی بهردهوامه و سهكینه پهروانه كۆتایی به مانگرتنهكهی هێنا
-
تاران؛ دوو ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤین دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن
-
كامێران؛ باسام مورادی لە زیندان مانی له خواردن گرت
-
تاران؛ موژگان كاووسی لهزیندانی ئێڤیندا مانی لهخواردن گرت
-
موژگان کاووسی دوای تووشبوون بە کۆرۆنا مۆڵەتی چوونەدەرەوەی کاتیی لە زیندانی تارانی پێ درا