تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

به‌ندكراوان ورمێ

زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام بە هۆی نەناردنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2021/06/13/p10494

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی ڕابردوو زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ بە ناوی شەمسەدین تاتایی، بە هۆی نەناردنەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوە، لە نەخۆشخانەکەی زینداندا گیانی لەدەست داوە.

شەمسەدین تاتایی هاووڵاتیی خەڵکی سەڵماس و ٥٥ ساڵی بوو کە لە دوو ساڵ لەمەوپێشەوە لەبەر تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە لە زیندانی ورمێدا بوو. ئەم زیندانییە نیوەڕۆی دوێنێ تووشی کێشەی دڵ ببوو، بەڵام بەرپرسانی زیندان ئامادە نەبووبوون بەپەلە و ئۆرژانسی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندانی بکەن.