زیندانییەکی مەزهەبی لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2021/07/01/p10610
زیندانیی تورکی سوننی مەزهەب داوود جەباری مەراغوش بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دیارینەکردنی چارەنووسی دۆسیەکەی، لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە مەزهەبییە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکەی، لەگەڵ زیندانییەکی مەزهەبیی تردا بە ناوی یاسر شەرافەتەدین کە لە ڕۆژێک پێشترەوە مانگرتنی دەست پێ کردبوو، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە.
داوود جەباری مەراغوش لە ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٦دا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو لە لایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگای ئەندامێتییەوە لە گرووپە توندڕەوە مەزهەبییەکاندا، حوکمی ٢١ ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە، دوای تانەلێدان لەو حوکمە، دۆسیەکە نێردراوەتە بەردەم دیوانی باڵای ئێران، بەڵام تا ئێستا پێداچوونەوەی پێدا نەکراوە.
یاسر شەرافەتەدی، زیندانیی کوردی سوننی مەزهەبیش کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگای ئەندامێتییەوە لە گرووپە توندڕەوە مەزهەبییەکاندا، حوکمی ٢١ ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دژایەتیکردنی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ مۆڵەتی پشووی کاتیدا، نەگوازرانەوە بۆ زیندانی نەغەدە، جێبەجێنەکردنی گەڵاڵەیاسای کەمکردنەوەی سزای زیندان و هەروەها حسێبنەکردنی ئەو دوو ساڵەی لە ئەفگانستان زیندان بووە لەسەر ماوەی زیندانەکەی، لە ڕۆژی ٨ی پووشپەڕەوە مانی لە خواردن گرتووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
زیندانییەکی مەزهەبیی کورد لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
-
دوو زیندانی سیاسیی مانگرتووی کورد لە زیندانی ورمێ گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی
-
ورمێ؛ چوارەم ڕۆژی مانگرتنی ویان محەممەدی
-
زیندانییەکی مەزهەبیی کورد لە ورمێ مانی لە خواردن گرت
-
لە ورمێ نایب عەسکەری دوای گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
-
زیندانییەکی سیاسیی کورد کەوتە بەر لێدانی زیندانییانی تۆمەتە ئاساییەکان و گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ