به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی گوندی «ته‌نگیسه‌ر»ی سنه به ناوه‌كانی فه‌رزاد سادقیان و سیروان ئه‌رغه‌وانی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی شه‌ش مانگ زیندان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی سنه كراون.
ئه‌م دوو هاووڵاتییه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی تردا به ناوی ئه‌میر ره‌زایی له‌ڕێكه‌وتی ٢٣ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٧ دوای بانگهێشتكران بۆ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٤٠ ڕۆژ به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆنی ئازاد كرابوون.
ناوبراوان دوای ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاریكردن له گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران‌دا” سزای ساڵێك بەندکرانیان به‌سەر‌دا سه‌پا. ئه‌م حوكمه دوای تانەلێدان له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنه‌دا بۆ شه‌ش مانگ زیندان گۆرا.